لە پلاتفۆرمەکانی سۆشیاڵ میدیاوە

11:21 - 2024-05-14
جیهان
189 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆكی (ی.ن.ك)
هەوڵی ئێمە لەپێناوی پاراستنی سەقامگیری، خۆشگوزەرانی خەڵكەكەمان و دوورخستنەوەی وڵاتە لە ململانێكان، پەیوەندییەكانیشمان لەگەڵ وڵاتانی ناوچەكە و جیهان، هەر لەو چوارچێوەیە و لەپێناوی بەدیهێنانی بەرژەوەندییە نیشتمانییەكاندایە.

لە Facebook -ەوە

 


شاناز ئیبراهیم ئەحمەد:
دەبێ هەمووان قسە بكەین و پێویستیشە گوێمان لێ بگیرێت بەتایبەت كاتێك بنەماكانی كۆمەڵگە فرەیی و دیموكراتییەكەمان لەمەترسیدابێت.

ئەمە بەشێك بوو لە وتارەكەم لەمیانی چالاكییەكی گرنگدا كە رێكخراوی (حلم) بۆ پەرەپێدانی بەردەوام رێكیخستبوو لە بەغدا لە 9ی ئایاری 2024.

لە Facebook -ەوە

 


سۆزان مەنسور:
لەگەڵ جەنابی ئەمین ئەلنەسراوی باڵیۆزی عیراق لە لوبنان، قسەمان كرد سەبارەت بەو هاووڵاتییە عیراقییانەی كە لەلایەن ئاسایشی لوبنانەوە دەستبەسەركراون. پێویستە حكومەتی فیدراڵ و بەرپرسانی وەزارەتی دەرەوە، بەرپرسیارانە هەوڵەكان بخەنەگەڕ بۆ ئازادكردنیان و گرتنەبەری چوارچێوەی دەستووری و یاسایی بەزووترین كات.

لە  X-ەوە

عەتا قەرەداغی:

هەست بە بەرپرسیارێتینەكردنی هەرێم، هاووڵاتیانی بە ئەندازەیەك بێزاركردووە، ئەگەر دادگای فیدراڵی بڕیارێك دەربكات بۆ راپرسی لە هەرێم: ئایا خەڵك دەیەوێت لەسەر هەرێم بمێنێتەوە، یان بچێتەوە ژێر دەسەڵاتی عیراق؟. ئەوا بێگومان زۆرینە دەنگ بە گەڕانەوە بۆ سایەی عیراق دەدەن، نیشانەكانی ئەو رۆژە دیارە.
لە  X-ەوە

 

حەیدەر ئەلمولا:
كاریگەریی زیادەڕۆیی لە دەسەڵاتی ئایینیدا، رەنگە توندڕەوی و دەمارگیریی ئایینی بەرەوپێش ببات. كاتێك ئایین بەشێوەیەكی ناهاوسەنگ بەكاردێت و بەشێوەیەكی توندڕەو لێكبدرێتەوە، دەتوانێت ببێتەهۆی هاندانی رق و توندوتیژی بەرامبەر بە كەسانی دیكە، كە هەمان بیروباوەڕی ئایینییان نییە.

لە  X-ەوە


بابەتە پەیوەندیدارەکان