بۆ پێشخستنیان وەك ناوچەی گەشتوگوزاری..

بەنداوەكانی دهۆك و كفری، پێویستیان بە ئاوڕلێدانەوەیە

11:52 - 2024-05-15
کوردستان
189 جار خوێندراوەتەوە

سەرەڕای ئەوەی پلان هەیە كە كەرتی گەشتیاری لە هەرێمی كوردستاندا پەرەی پێبدرێت، بەڵام هێشتا زۆر ناوچەی گەشتیاری؛ كەموكوڕییان هەیە و پێویستیان بە گۆڕانكاریی هەڵكەوتەكەی و ئاوڕلێدانەوەیە‌.
بەپێی زانیارییەكانی كوردستانی نوێ، بەنداوەكەی شاری كفری، كە بە بەنداوی باوەشاسوار ناسراوە، مەرجی گرنگی تێدایە تا بكرێتە ناوچەیەكی گەشتیاری، پێش هەر شتێكیش دەبێت گرنگی بە رووبار و ئاوی بەنداوەكە بدرێت، كە هێشتا ئاوڕی پێویستی لێنەدراوەتەوە، بەشێوەیەكی گشتی نە كەرتی گشتی و نە كەرتی تایبەت سنووری بەنداوەكەیان نەكردۆتە چەقێك بۆ كۆكردنەوەی ژمارەیەكی زیاتری گەشتیار و هۆكارێكیش بۆ بوژانەوە و داهاتی زیاتر بۆ شارەكە.
هەر بەپێی زانیارییەكانی كوردستانی نوێ، دانیشتووانی شاری دهۆكیش چاوەڕوانن بەنداوی شارەكەیان لەڕووی گەشتیارییەوە پێشبخرێت، لەو رووەوە داواكارییان ئەوەیە كە كۆرنیشێك لە سنووری بەنداوەكەدا دروست بكرێت و سیمای گەشتیاریی ناوچەكەی پێ جوانتر بكرێت و ببێتە هۆكارێك بۆ سەردانی زیاتری گەشتیارانی ناوخۆ و بیانی، كە دواجار بوژانەوەی سنوورەكەی لەچەندین رووەوە لێدەكەوێتەوە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان