سەرۆک بافڵ لە واشنتنەوە پیرۆزبایی لە مامۆستایانی كوردستان دەکات

01:03 - 2024-05-15
کوردستان
415 جار خوێندراوەتەوە

یادی 62 ساڵەی دامەزراندنی یەكێتیی مامۆستایانی كوردستان پیرۆزبێت و لە دڵەوە هیوای بەردەوامی و سەركەوتنیان بۆ دەخوازم.
مامۆستایانی کوردستان جگەلەوەی پێشەنگبوون لە پڕۆسەی فێركردن و پێگەیاندنی نەوەیەكی هۆشیار و داهێنەردا، رۆڵێكی كاریگەریشیان لە شۆڕش و رووداوە سیاسییەكاندا گێڕاوە و نموونەی خەبات و قوربانیدانبوون لەپێناوی كوردستاندا.
یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بە پێزانینەوە لەو مێژووە درەوشاوەیە دەڕوانێت و لە بەرامبەر هەوڵ و ماندووبوونیان سەری رێز دادەنەوێنێت. بەرگریكردن لە ماف و خواستی مامۆستایان بە ئەركی خۆی دەزانێت و دەستەبەركردنی ژیانێكی شایستە و سەقامگیر بە ئەركی خۆی دەزانێت.
دروود و سڵاو بۆ رۆحی پاكی ئەو مامۆستایانەی لەپێناو سەرفرازیی كوردستاندا گیانیان سپارد و سەربەرزیی بۆ كەسوكارەكەیان.

بافڵ جەلال تاڵەبانی 
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان-واشنتن

#بافڵ جەلال تاڵەبانی

بابەتە پەیوەندیدارەکان