بەرهەمی گەنمی عیراق و هەرێمی کوردستان بە یەک نرخ وەردەگیرێت

07:59 - 2024-05-15
کوردستان
102 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی بازرگانی عیراق، هاوشێوەی پارێزگاکانی ناوەڕاست و باشووری عیراق، بەرهەمی گەنمی جوتیارانی هەرێمی کوردستان وەردەگرێت.
لەو بارەیەوە محەمەد حەنون، وتەبێژی وەزارەتی بازرگانی عیراق، رایگەیاند: پرۆسەی دروێنە و وەرگرتنی گەنمی جوتیاران لە هەرێمی کوردستان بێ كێشەیە و كۆگا و سایلۆکانیش، ئامادەن.
هەروەها وتیشی: نرخی یەك تۆن گەنم بە 850 هەزار دینار لە جوتیارانی هەرێمی کوردستان وەردەگیرێت و نرخەکەی جیاواز نییە لە ناوچەکانی تری عیراق.

بابەتە پەیوەندیدارەکان