عیراق دەتوانێ بەرهەمی نەوت زیاد بكات

10:03 - 2024-05-16
ئابووری
102 جار خوێندراوەتەوە

لە كۆبوونەی ئەم جارەی ئۆپێكدا كە لە كازاخستان بەڕێوە چوو، كازاخستان پێشنیازی كرد ساڵی 2025 بەرهەمی وڵاتانی ئەندامی ئۆپیك زیاد بكرێت.
بە پێی هەڵسەنگاندنی ئۆپیك بۆ دۆخی هەریەكە لە ئەندامان، لەوانەیە ئیمارات بڕی 180 هەزار بەرمیل زیادكردنی بەربكەوێت، كازاخستان 80 هەزار بەرمیل و عیراقیش بۆی هەیە 50 تا 75 هەزار بەرمیل لە هەناردەی رۆژانەی خۆی زیاد بكات. پێشنیازەكەش لە چوارچێوەی راگرتنی باڵانسی نرخی نەوتدایە لەسەر ئاستی جیهان.
العراق 24  

بابەتە پەیوەندیدارەکان