كلیان مباپێی فەرەنسی و ئەستێرەی یانەی پاریس سانجێرمان، تەنیا چەند هەفتەیەكی ماوە لە یانەكەی و وەرزی ئایندە یاریزانی یانەیەكی تر دەبێت كە زۆربەی بۆچوونەكان ئەوەن دەچێتە یانەی ریاڵ مەدرید.
ئەم یاریزانە لە تۆڕی ئێكس-تویتەری جاران و لە كورتە ڤیدیۆیەكدا دوا ماڵ ئاوایی لە یانەكەی و یاریزانانی یانەكەی كرد، سوپاسی سەرجەم ئەو راهێنەرانەشی كرد كە لەو یانەیە راهێنانیان پێكردووە، بەڵام سوپاسی سەرۆكی یانەكە (ناسر خلیفی قەتەری) نەكرد و بە دەستی ئەنقەست ناویشی نەبرد.
دواتر ئاهەنگی كۆتایی دابەشكردنی خەڵاتەكانی خولی فەرەنساش رێكخراو لەمەشدا بەهیچ شێوەیەك ناوی خلیفی نەبرد، بەپێچەوانەوە سوپاسی یەكێتیی تۆپی پێی فەرەنسا و راهێنەری ئێستای یانەكەی و رۆژنامە نووسان و یاریزانانی یانەكەی كرد كە لەو مەراسیمەدا خەڵاتی باشترین یاریزانی خولی فەرەنسای وەرگرت، ئەم خەڵاتەش پێنج ساڵی یەك لەسەر یەكە وەریدەگرێت.
رۆژنامەكانی فەرەنسا و تەنانەت كەناڵەكانی (بی ئن سپۆرتس)ی قەتەریش ئەو ناو نەهێنان و سوپاس نەكردنەی خلیفی لە لایەن مباپێوە بە بێڕێزیكردن بەرامبەر بە خلیفی دەزانن، رۆژنامەكان و كەناڵەكانی راگەیاندنی فرەنسا-ش ئاماژەیان بۆ ئەم شتە كردووە و باسی ئەوەیان كردووە كە دوای تەواو بوونی هەردوو مەراسیمی كۆتایی خولی فەرەنسا و دابەشكردنی خەڵاتەكانی ئەو خولە، خلیفی زۆر بە توڕەیی رووبەڕوی مباپێ بۆتەوە و تەنانەت دەنگە دەنگیشیان بووە.
ئیتر ئاوایە، یانەیەك بە زەبری پارە و بە دزین و هەڵگەڕاندنەوەی یاریزانان لە یانەكانیان بیەوێت ئەنجام بەدەستبهێنێت و بە زۆر ئەستێرەكانی تۆپی پێ لەخۆی كۆبكاتەوە ئەمە ئەنجامەكەی دەبێت.