وەفدێکی یەکێتی سەردانی تاران دەکات

01:04 - 2024-05-23
جیهان
234 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی و وەفدێکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، سەردانی تارانی پایتەختی ئێران دەکەن.
بۆ بەشداریكردن لە پرسەی ئیبراهیم رەئیسی سەرۆک کۆماری ئێران و هاوەڵانی، وەفدێكی باڵای یەكێتیی نیشتمانیی کوردستان بە سەرۆكایەتی بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتی سەردانی تاران دەکەن.
هەر لەو چوارچێوەیەدا، بڕیارە وەفدەکەی یەکێتی چاویان بە ژمارەیەک لێپرسراوی باڵای حکومەتی ئێران بکەوێت.

بابەتە پەیوەندیدارەکان