ئا: دڵان سامان
دیاردەی ئێل نینۆ-ی ژینگەیی بریتییە لە بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی رووی زەریاکان لە ناوەڕاست و رۆژهەڵاتی زەریای هێمن لە ئەندەنوسیا، بەوهۆیەوە بارانبارین کەمدەبێتەوە لەکاتێکدا لە ناوەڕاست و رۆژهەڵاتی زەریای هێمن زیاد دەکات، بەڵام زۆربەی کات لە رۆژهەڵاتەوە بۆ رۆژئاوا ئەو بایە هەڵدەکات بە درێژایی هێڵی پشتێنەی زەوی و پێیدەوترێت «بای رۆژهەڵات».
هەندێکجار لاواز دەبێت و بە ئاڕاستەکەی دیکەدا هەڵدەکات و پێیدەوترێت «بای رۆژئاوا» بەشێوەیەکی گشتی چەند پلەی گەرمیی زەریاکان بەرزبنەوە دیاردەی ئێل نینۆ بەهێزتر دەبێت و پێچەوانەکەشی راستە.
دیاردەی لانینیا بە پێچەوانەی ئەوی دیکەوەیە واتای وایە پلەی گەرمیی رووی زەریا لە پلەی مامناوەند لەسەر ئاستی دەریا، لە ناوەڕاست و رۆژهەڵاتی زەریای هێمن لە ئەندەنوسیا کەمتر دەبێتەوە.
بەو هۆیەشەوە بارانبارینی تێدا زیاد دەکات، بەڵام لەسەر ناوەڕاست و رۆژهەڵاتی زەریای هێمن کەمدەکات، لەو حاڵەتەشدا دەبێتە هۆی بای رۆژهەڵاتی ئاسایی بە درێژایی هێڵی پشتێنەی زەوی بەهێزتر دەبێت، تا پلەی گەرمیی زەریا زیاتر دابەزێت لانینا بەهێزتر دەبێت.
ئەوەش واتای وایە دیاردەی لانینا وادەکات زستانێكی ساردتر لە ساڵانی دیکە چاوەڕێی نیوەی باکووری زەوی بکات لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەفریقا وڵاتانی وەک عیراق، ئوردون، فەلەستین، سوریا، لوبنان میسر و رۆژهەڵاتی لیبیا دەگرێتەوە.
وەرزەکانی لانینا توند دەبێت و پەیوەستە بە روودانی گەردەلوولی بەفری زۆر سارد بە درێژایی ساڵانی دیاردەی لانینا، بەهۆی زاڵبوونی رووی باکووری رۆژهەڵات کە پلەی گەرمیی زۆر سارد لەگەڵ خۆی دێنێت .
شایەنی باسە ناڕێکییەکانی باشوور کە بە خولگەی ئێنسۆ(ENSO) ناسراوە تێیدا گۆڕانکاری لە پلەی گەرمی ئاوی ناوەڕاست و رۆژهەڵاتی زەریای هێمن روودەدات، ئێل نینۆ و لانینا هەر یەکەیان سێ بۆ حەوت ساڵ بەردەوام دەبن، تێیدا ئاوی سەرزەوی لە رووبەرێکی فراواندا لە زەریای هێمن گەرم یان سارد دەبێت لە نێوان پلەی گەرمی 1 بۆ 3 پلەی سەدییدا دەگۆڕێت، بە بەراورد بە رێژەی ئاسایی کە لە ساڵی 1991 تا 2020 پێوەرێکی تایبەتی بۆ دانراوە.
ئەم شێوازە گەرمبوون و ساردبوونەوەیە کاریگەری راستەوخۆی هەیە لەسەر رێژەی بارانبارین لە ناوچە گەرمەکاندا، کاریگەرییەکی بەهێزیشی هەیە لەسەر کەشوهەوای ناوچە جیاوازەکانی جیهان، ئێل نینۆ و لانینا قۆناغە توندەکانی خولگەی ئێنسۆن لە نێوان ئەم دوو قۆناغەشدا قۆناغی سێیەم هەیە کە پێی دەوترێت قۆناغی بێلایەن و تێیدا کەشوهەوا
ئاسایی دەبێت.