سەرۆک بافڵ: مەترسییەكانی تیرۆر بەردەوامن و ململانێكان ناوچەكەیان بەرەو دۆخێكی نەخوازراو بردووە

08:54 - 2024-05-28
کوردستان
223 جار خوێندراوەتەوە

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان لەگەڵ جەلال شێخ ناجی، سەرۆکی ئاژانسی پاراستن و زانیاری/زانیاری کۆبۆوە.

لە کۆبوونەوەکەدا كە هەڤاڵ دکتۆر خەسرەو گوڵ، نوێنەری سەرۆکی یەکێتی بۆ مەکتەبی سیاسی و ئەنجومەنە باڵاکان ئامادەبوو، دوایین پێشهاتە ئەمنییەكان گفتوگۆیان لەبارەوەكرا و جەخت لە فراوانكردنی هەماهەنگییە سەربازی و هەواڵگرییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و عیراق كرایەوە.

لە درێژەی کۆبوونەوەکەدا سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی ئاماژەی بە دۆخی ناوخۆ، ململانێ هەرێمییەكان و مەترسییەكانی سەر ناوچەكە كرد و رایگەیاند، مەترسییەكانی تیرۆر بەردەوامن و ململانێكان ناوچەكەیان بەرەو دۆخێكی نەخوازراو بردووە، پێویستە هەموو لایەك بەرژەوەندییە نەتەوەیی و نیشتمانییەكان لەبەرچاو بگرن و یەكدەنگ و یەكهەڵوێست رووبەرووی ئاڵنگارییەكان بوەستنەوە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان