یەکەم حاڵەتی تووشبوون بە ئەنفلەوەنزای باڵندە لە عیراق تۆمارکرا و داوا دەکرێت هەموو لایەک بە رێنماییەکانەوە پابەند بن.
قایمقامیەتی تەکریت پشتڕاستی کردووە، حاڵەتێکی ئەنفلەوەنزای باڵندە لە رۆژئاوای ئەو شارە تۆمارکراوە و ئەنجامی پشکنینەکانیش سەلماندوویەتی ئەو حاڵەتە، ئەنفلەوەنزای باڵندەیە.
هاوکات داوای لە دانیشتووانی ئەو ناوچەیە کرد، رێنماییە تەندروستییەکان پەیڕەو بکەن بۆ ئەوەی نەخۆشییەکە بڵاو نەبێتەوە.