یارییه‌ دۆستانه‌كان به‌رده‌وامن

11:32 - 2024-06-09
وەرزش
150 جار خوێندراوەتەوە

ئێستا سه‌رجه‌م هه‌ڵبژارده‌كانی تۆپی پێی وڵاتانی ئه‌وروپا و ئه‌مریكای باشوور له‌ خۆ ئاماده‌ كردن و مه‌شقی به‌رده‌وامدان بۆ به‌شداریی كردن له‌ دوو بۆنه‌ی گرنگی جیهانی تۆپی پێدا ئه‌وانیش یۆرۆ له‌ ئه‌ڵمانیا و كوپا ئه‌مریكایه‌ له‌ ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا.
یۆرۆی ئاینده‌ رۆژی هه‌ینی 14/6 به‌ یاریی نێوان هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌ڵمانیا و سكۆتله‌ندا دستپێده‌كات، كوپا ئه‌مریكاش رۆژی هه‌ینی 21/6 به‌ یاریی نێوان ئه‌رجه‌نتین و كه‌نه‌دا ده‌ستپێده‌كات.
ئێستا هه‌ڵبژاده‌ به‌شداره‌كانی ئه‌م دوو پاڵه‌وانێتییه‌ گرنگه‌، مه‌شق و راهێنانه‌كانیان چڕكردۆته‌وه‌ و له‌گه‌ڵیشیدا چه‌ند یارییه‌كی دۆستانه‌ی خۆ ئاماده‌ كردن بۆ ئه‌و دوو پاڵه‌وانێتییه‌ ده‌كه‌ن، ئه‌مانه‌ی خواره‌وه‌ دیارترینی ئه‌و یارییانه‌ن كه‌ دوێنێ شه‌ممه‌ كراون،  ئه‌مڕۆ و سبه‌ی چەندین تریش ده‌كرێن؛

شه‌ممه‌ 8/6
*پیرۆ×پاراگوای-سه‌عات 04:00.
*سلۆڤینیا×بولگاریا-سه‌عات 16:00.
*سویسرا×نه‌مسا-سه‌عات 19:00.
*سوید×سربیا-سه‌عات 19:00.
*پورتوگال×كرواتیا-سه‌عات 19:45.
*دانیمارك×نه‌رویج-سه‌عات 20:30.
*به‌لجیكا×لۆكسمبۆرگ-سه‌عات 20:30.
*ئیسپانیا×ئایرله‌ندای باكوور-سه‌عات 20:30.
*ئه‌مریكا×كۆڵۆمبیا-سه‌عات 00:30.
یه‌كشه‌ممه‌ 9/6
*سلۆڤاكیا×وێڵز-سه‌عات 9:45.
*مۆنتینیگرۆ×جۆرجیا-سه‌عات 9:45.
*ئیتاڵیا×بۆسنه‌-سه‌عات 9:45.
*فه‌ره‌نسا×كه‌نه‌دا-سه‌عات 9:45.
دووشه‌ممه‌ 10/6
*چیك×مه‌كدۆنیا-سه‌عات 7:00.
*پۆڵه‌ندا×توركیا-سه‌عات 9:45.
*هۆڵه‌ندا×ئایسله‌ندا-سه‌عات 9:45.
*ئه‌رجه‌نتین×ئۆكوادۆرسه‌عات 02:00.

بابەتە پەیوەندیدارەکان