وەزیری دادی عیراق سزای ئەو كەسانە دەدات لە رەشبگیرییەكەی نەجەفدا بەشدارن

12:32 - 2024-06-10
عیراق
300 جار خوێندراوەتەوە

خالید شوانی وەزیری دادی عیراق ئاگاداریینامەیەك بۆ بەڕێوەبەرایەتی جێبەجێكردنی نەجەف دەنێرێت و سزای ئەو كەسانەش دەدات لە رەشبگیرییەكەی نەجەفدا بەشدارن.
رۆژنامەی «زەمانی عیراقی» بڵاویكردۆتەوە، پشتبەست بە راسپاردەكانی لیژنەی لێكۆڵینەوە كە بەپێی فەرمانی كارگێڕی پێكهێنراوە، ئەو فەرمانبەرانەی كە لە بەڕێوەبەرایەتی جێبەجێكردنی نەجەف پۆست و پلە و دەسەڵاتی خۆیانیان بە مەبەستی كەسی بەكارهێناوە و بەشدارن لە رەشبگیریی هاووڵاتیانی نەجەفدا دەستگیردەكرێن و سزادەدرێن.

بابەتە پەیوەندیدارەکان