رۆژی 8/6/2024 لە كۆمەڵگەی یاریگای نێودەوڵەتی شەعب لە بەغدا، لە یادی پێنج ساڵەی كۆچی دوایی عەمو بابای كەسایەتی و وەرزشكار و راهێنەری بە ئەزمونی عیراقی، مەراسیمێك لەسەر گۆڕی كۆچكردوو رێكخرا.
مەراسیمەكە لیژنەی ئۆڵۆمپیی عیراق بە هاوكاری فێرگەی تۆپی پێی عەمو بابا رێكیان خست و بە ئامادەبوونی د.عەقیل مفتەن-ی سەرۆكی لیژنەی ئۆڵۆمپیی عیراق و وەرزشكاران و كەس و كاری كۆچكردوو رێكخرا و یادەكە بەرز راگیرا.