له‌میدیای ئێرانەوە

10:06 - 2024-06-12
جیهان
188 جار خوێندراوەتەوە

ئێران سوپاسی عیراق و هەرێمی كوردستان دەكات 
ناسر كەنعانی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا سوپاسی گەلی عیراق و خەڵكی هەرێمی كوردستانی كرد، كە هاوخەمی خۆیان بۆ حكومەت و گەلی ئێران دەربڕی بوو لە كاتی گیان لەدەستدانی سەید ئیبراهیمی رەئیسی، سەرۆك كۆماری پێشووی ئێران.
سەرچاوە: ئاژانسی ئیسنا

جیا كردنەوەی دەنگەكان دەستیی دەبێت
ئاژانسی ئیرنا-ی ئێران لەسەر زاری ئەمیر شوجاعیان سەرۆكی بەشی تەكنۆلۆژیا و زانیاری سەر بە كۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەكانی ئێران بڵاویكردۆتەوە، بە بڕیاری ئەنجومەنی پاراستنی دەستوور، جیاكردنەوەی دەنگەكان لەكاتی هەڵبژاردنەكانی سەرۆك كۆماری ئێران بە شێوەی دەستیی دەبێت. 
سەرچاوە: ئاژانسی ئیرنا

شەش كەس بۆ پۆستی سەرۆك كۆماری ئێران پەسەندكران 
ئەنجومەنی پاراستنی دەستووری ئێران هەریەك لە مەسعود پزیشكیان،  ئەمیرحوسێن قازی زادە، سەعید جەلیلی، محەمەد قالیباف و عەلیڕەزا زاكانی و مستەفا پووری محەمەدی وەك پاڵێوراو بۆ پۆستی سەرۆك كۆماری ئێران پەسەند كرد. 
سەرچاوە: ئاژانسی ئیسنا

چەند رۆژێك خۆڵبارین لە پارێزگای سنە بەردەوام دەبێت
ئاژانسی تەسنیم لە سەر زاری رەحیم سەدیقی بەڕێوەبەری كەشناسی پارێزگای سنە بڵاویكردەوە، كە شەپۆلێكی خۆڵبارین بۆ ماوەی چەند رۆژێك ئاسمانی ئەو پارێزگایە دەگرێتەوە و مەودای بینین زۆر كەم دەبێتەوە و رۆژی پێنجشەممە خۆڵبارینەكە زیاتر دەبێت.
سەرچاوە: ئاژانسی تەسنیم

بابەتە پەیوەندیدارەکان