سه‌رۆك كۆمار، په‌ره‌پێدان به هاریكاریی هاوبه‌ش دووپاتده‌كاته‌وه و رایده‌گه‌یه‌نێت: عیراق به په‌رۆشه بۆ كاركردن له‌گه‌ڵ وڵاتاندا.
د.له‌تیف ره‌شید سه‌رۆك كۆمار، پێشوازی له خاتوو كاسی بانكا باڵیۆزی كه‌نه‌دا له عیراق كرد و جه‌ختیكرده‌وه له‌سه‌ر پێویستی سوودوه‌رگرتن له شاره‌زای و ئه‌زموونی كه‌نه‌دا له روبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی گۆڕانی كه‌شوهه‌وادا، ئاماژه‌شی به گرنگی هاتنی كۆمپانیاكانی كه‌نه‌دا بۆ بازاڕی عیراق و سوودوه‌رگرتن له ده‌رفه‌ته‌كانی وه‌به‌رهێنان، به‌تایبه‌تی له نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی ژێرخانی وڵات‌دا، كرد.
راشیگه‌یاند: عیراق به په‌رۆشه بۆ كاركردن له‌گه‌ڵ وڵاتانی برا و دۆست بۆ چه‌سپاندنی ئاشتی و سه‌قامگیری و چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانه‌كان و كه‌مكردنه‌وه‌ی گرژییه‌كان.
باڵیۆزی كه‌نه‌داش، ئاماده‌یی وڵاته‌كه‌ی بۆ به‌شداری له پڕۆژه‌كانی ئاوه‌دانكردنه‌وه و فراوانكردنی په‌یوه‌ندیی بازرگانی و وه‌به‌رهێنان و ئاڵوگۆڕكردنی ئه‌زموونی ئابووری، زانستی و ته‌ندروستی، پیشاندا.