سەرۆک بافڵ: پێویستە بە خۆماندا بچینەوە و بەرپرسیارانەتر مامەڵە بكەین

03:13 - 2024-06-20
کوردستان
172 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆک ‎بافڵ جەلال تاڵەبانی ‎سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان سەبارەت بە ‎گیانلەدەستدانی ژمارەیەك هاونیشتمانی لە سنووری ئیتاڵیا، پەیامێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند: خەمێكی گەورەیە و لە دڵەوە نیگەرانین.
هەروەها پرسە و هاوخەمیی قووڵی ئاراستەی خێزان و كەسوكارە بەڕێزەكانیان کرد و خۆی بە هاوبەشی ئەم ماتەمە زانی.
لە بەشێکی تری پەیامەکەدا، سەرۆک بافڵ، رایگەیاند: ‎چەند بارەبوونەوەی ئەم رووداوە ناخهەژێنانە مایەی بەخۆداچوونەوە و راچڵەكینێكی گەورەیە تاوەكو بەرپرسیارانەتر مامەڵە بكەین.
هەروەها وتیشی: لەژێر سایەی حوكمڕانییەكی تەندروستدا ژیانێكی شایستەتر بۆ خەڵكەكەمان دابین بكەین و چیتر گەنجەكانمان كە گەورەترین سەرمایەی نیشتمانن نائومێدنەكرێن.
لە کۆتایدا سەرۆک بافڵ رایگەیاند: ‎لە خوای گەورە داواکارین قوربانیان بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و سەبووری و ئارامی بە هەموولایەك ببەخشێت.

بابەتە پەیوەندیدارەکان