ئەگەر لە كۆی خاڵەكاندا یەكسان بوون

12:55 - 2024-06-25
وەرزش
146 جار خوێندراوەتەوە

ستادیۆم

ئێستا پاڵەوانێتیی تۆپی پێی یۆرۆی 2024 لە ئەڵمانیا بەردەوامە، یارییەكانیشی پێیان ناوەتە دوا جەولەی قۆناغی گروپەكانەوە و سبەی كۆتاییاندێت و دوا ریزبەندیی لەسەرجەم گروپەكاندا دەردەكەوێت و هەڵبژاردە سەركەوتووەكان بۆ قۆناغی دووەمی یارییەكان دەردەكەون.
هەموومان دەزانین یەكەم و دووەمی گروپەكان (12 هەڵبژاردە) و (4)  باشترین سێیەم دەگەنە قۆناغی 16 هەڵبژاردە،  مەسەلەیەكی گرنگیش بۆ دیارییكردنی دوا ریزبەندیی یەكەم تا چارەمی گروپەكان هەیە، ئەوەیش ئەوەیە ئەگەر هاتو دوو هەڵبژاردە یان زیاتر لە گروپێكدا كۆی خاڵەكانیان وەك یەكتر وابوو، كامیان پێش ئەوەی تریان دەكەوێت لە ریزبەندیی گروپەكەیاندا، ئەمەش حاڵەتێكەو زۆر جار رویداوە، بۆ یەكلا كردنەوەی ئەم مەسەلەیە مادەی 20 ی لائیحەی یۆرۆ -2024 ئەم خاڵانەی خوارەوەی كردووە بە پێوەر بۆ دیارییكردنی پلەکان:
-1زۆرترین خاڵ كام هەڵبژاردە تۆماریكردووە.
-2زۆرترین جیاوازی گۆڵ كە لە سەرجەم یارییەكانی گروپەدا تۆمار كراوە.
-3زۆرترین گۆڵ كە لەنێوان هەڵبژاردە بەشدارەكانی گروپەكەدا تۆمار كراوە.
-4گەورەترین جیاوازی گۆڵ كە لە لەسەرجەم یارییەكانی گروپەكەدا كراوە.
-5زۆرترین ئەو گۆڵانەی لەسەرجەم یارییەكانی گروپەكەدا كراون.
-6كەمترین خاڵی (ئینزیبات)  كام هەڵبژاردەیە هەیەتی، ئەوەش پێوەرەكەی بریتییە لە كارتە زەردو سورەكان كە بەیاریزانانی هەڵبژاردەكان دراوە، كارتی سوور-3خاڵ، كارتی زەرد-1 خاڵ، كردنە دەرەوەی یاریزان بە دوو كارتی سوور لە یەك یارییدا 3 خاڵ.
-7پلەی هەر هەڵبژاردەیەك لە كۆی یارییەكانی پاڵاوتن بەرو ئەم یۆرۆیە، ئەگەر هەڵبژاردەی ئەڵمانیا كەوتە ئەم حاڵەتەوە، لەبەر ئەوەی ئەم بەشداریی یارییەكانی پاڵاوتنی نەكردووە قورعەیان بۆ دەكرێت.
ئەگەر دوو هەڵبژاردەش لەكۆی خاڵەكانیان و ئەو گۆڵانە كردوویانە و ئەو گۆڵانەشی كە لێیان كراوە یەكسان بوون و دوا یارییشیان لەگەڵ یەكتر كە كردویانە یەكسان بوون، ئەوا بۆ یەكلاییكردنەوەی ریزبەندیی پەنا بۆلێدانی پەنالتییە یەكلا كەرەوەكان دەبرێت، بەو مەرجەی هەڵبژاردەی سێیەم لە ئارادا نەبێت، ئەگەر هەڵبژاردەی تر هەبوو كە لە كۆی خاڵەكان یەكسان بوون و سەرجەم یارییەكانی گروپەكەش كۆتاییانهاتبوو، ئەوا دەبێت بگەڕێنەوە بۆ مەرجەكانی سەرەتا.

#ســتادیـۆم

بابەتە پەیوەندیدارەکان