لە سلێمانی پاڵەوانێتیی باسكەی تازەپێگەیشتووانی كچانی یانەكانی عیراق دەستیپێكرد و یارییەكانیشی کۆتاییانهات.
تیپی كچانی یانەكانی (گازی باكوور، هەڵەبجە، دەربەندیخان، ئەكاد عەنكاوە، سەنحاریب، قەرەقوش، سابیس) بەشدارییان تیادا كرد، پاش زنجیرەیەك یاری، دواجار هەردوو یاریی پێشكۆتایی ئەم پاڵەوانێتییە كران و ئەنجامی هەردوو یارییەكە بەمشێوەیە بوون:
*گازی باكوور 64×29 دەربەندیخان.
*سابیس 52×28 ئەكاد عەنكاوە.
پاشان یاریی کۆتایی پاڵەوانێتییەکەش کراو کچانی گازی باکوور 101-52 لەکچانی سابیسیان بردەوە و پاڵەوانی خولەکە بوون.