بەهۆی بەردەوامی نائارامی لە سنوورەکانی دەریای سووردا، نرخی گواستنەوەی دەریایی بە رێژەی %200 بەرزبۆتەوە. بە پێی پێوەرە نێودەوڵەتییەکان، نرخی گواستنەوەی کوانتینەرێکی 40 پێیی، یان 12 مەتری دەگاتە 5318 دۆلار، ئەمەش لەچاو ساڵی پاردا بە رێژەی %220 بەرزبۆتەوە، کە نرخی گواستنەوەی کوانتینەرێک تەنها 1661 دۆلار بووە. جێگەی ئاماژەیە جەنگی ئیسرائیل و حەماس یەکێکە لە هۆکارەکان و چەکدارانی حوسییەکانیش لە یەمەن کە هێرش دەکەنە سەر کەشتییەکان هۆکارێکی دیکەی نائارامییەکانی ناوچەکەن.
CNN