دەرباز کۆسرەت رەسوڵ لەگەڵ باڵیۆزی ئەڵمانیا لە عیراق کۆدەبێتەوە

05:30 - 2022-06-21
کوردستان
528 جار خوێندراوەتەوە



ئەمڕۆ سێشەممە 2022/6/21 دەرباز کۆسرەت رەسوڵ کارگێڕی مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پێشوازیکرد لە مارتین یێگەر باڵیۆزی ئەڵمانیا لە عیراق و وەفدی هاوڕێی.

لە دیدارەکەدا کە دکتۆر رێبوار ئیسماعیل ئەندامی سەرکردایەتی ئامادەی بوو، گفتوگۆکرا لەبارەی دۆخی کوردستان و عیراق و ناوچەکە، دەرباز کۆسرەت رەسوڵ دیدگای یەکێتیی خستەڕوو و دووپاتیکردەوە کە پێویستە هەنگاوەکان خێراتر بکرێن و گفتوگۆکان بچنە قۆناغێکی تازەترەوە.

بەشێکی تری دیدارەکە گفتوگۆکردن بوو لەبارەی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و ئەڵمانیا و جەختیان لە پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندییەکان کردەوە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان