سەرەخۆشی

09:15 - 2022-06-21
کوردستان
274 جار خوێندراوەتەوە

كۆچی دوایی هەڤاڵ عەبدوڵڵا وسو فەرماندە و تێكۆشەری ناسراوی گەلەكەمان، لە دڵەوە نیگەرانی كردین و خۆمان بە هاوبەشی ئەم خەمە گەورەیە دەزانین.
هەڤاڵ عەبدوڵڵا وسو، پێشمەرگەیەكی قارەمان و فەرماندەیەكی ئازا و چاونەترس بوو. نموونەی خۆڕاگری و قوربانیدان بوو لەپێناو خاكی كوردستان. هەر بۆیە لەدەستدانی تێكۆشەرێكی وەك عەبدوڵڵا وسو خەمێكی گەورەیە.
‎لە خوای گەورە داواكارین رۆحی هەڤاڵ عەبدوڵڵا شاد بكات و سەبووری بە كەسوكار و خانەوادە تێكۆشەرەكەی ببەخشێت.

دڵسۆزتان 
‎بافڵ جەلال تاڵەبانی 
‎سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان 
21ی حوزەیرانی 2022

بابەتە پەیوەندیدارەکان