هەفتەی داهاتوو 37 هەزار مامۆستا مووچە وەردەگرن

06:12 - 2024-07-10
کوردستان
116 جار خوێندراوەتەوە

عەلی رەئوف مستەفا، نوێنەری مامۆستایانی وانەبێژ رایگەیاند: بڕیارە سەرەتایی هەفتەی داهاتوو واتە رۆژی یەکشەممە و دووشەممە شایستە داراییەکانی مانگی چواری ئەمساڵی خوێندن، بەسەر مامۆستایانی وانەبێژدا دابەش بکرێت.
هەروەها وتیشی: بەپێی ڕێنمایی ژمارە 14ی وەزارەتی دارایی، ئەو مامۆستا وانەبێژانەی هەڵگری بڕوانامەی دبلۆمن، لەنێوان 250-350 هەزار دیناریان بۆ خەرج دەکرێت و بۆ هەڵگرانی بڕوانامەی بەکالۆریۆسیش لەنێوان  250-400 هەزار دینار خەرج دەکرێت.
هاوکات باسی لەوەشکرد ژمارەی مامۆستایانی وانەبێژ لە هەرێمی کوردستان 37 هەزار مامۆستای وانەبێژە و کرێی مانگانەیان 15 ملیار دینارە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان