سەرۆك كۆمار: لێكۆڵینەوە لە تاوانەكانی كۆمەڵكوژی بکرێت

09:24 - 2024-07-11
عیراق
148 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆك كۆمار جەختیكردەوە لەسەر گرنگی لێكۆڵینەوە لە تاوانەكانی كۆمەڵكوژی، كە لە سەردەمی دەسەڵاتی رژێمی پێشوودا ئەنجامدراون، وەك كارەساتەكانی ئەنفال و هەڵەبجە و گۆڕەبەكۆمەڵەكان.
دوێنێ، د.لەتیف رەشید سەرۆك كۆمار پێشوازیكرد لە وەفدێكی تیمی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ لێكۆڵینەوە لە تاوانەكانی داعش (یونیتاد) بە سەرۆكایەتیی خاتوو ئانا پیرۆ لۆپێس.
لە دیدارێكدا، سەرۆك كۆمار رۆڵی تیمی لێكۆڵینەوەی بەرزنرخاند بۆ مسۆگەركردنی لێپرسینەوە لەو تاوانانەی دەرهەق بە گەلی عیراق كراون، جەختیشی لە پێویستی بەهێزكردنی هاوئاهەنگی لەگەڵ حكومەتی عیراق و تەواوكردنی ئەرشیفكردن و دۆكیومێنتكردنی بەڵگە و بابەتەكانی پەیوەست بەو تاوانانە كردەوە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان