رێكخراوی ئازادیی لاوان بەشداری لە كۆبوونەوەیەکی نێودەوڵەتیدا دەکات

09:31 - 2024-07-11
جیهان
100 جار خوێندراوەتەوە

رێكخراوی ئازادیی لاوانی كوردستان، بەشداری لە كۆبوونەوەی یەكێتیی نێودەوڵەتیی گەنجانی سۆسیالیستدا كرد كە لە چەند رۆژی رابردوودا لە شاری سالۆنیك لە یۆنان، بەڕێوەچوو.
دەرباز ستار وەك نوێنەری رێكخراوی ئازادیی لاوان، چەندین رێكخراوی تایبەت بە كاروباری گەنجان و لاوانی پارتە سیاسییەكانیش لە وڵاتانی جیهانەوە بەشدارییان لە كۆبوونەوەكەدا كرد، نوێنەری رێكخراوی ئازادیی لاوان چەندین دیدار و كۆبوونەوەی لەگەڵ نوێنەری رێكخراوەكانی گەنجان و لاوانی بەشداربوودا ئەنجامدا. 
یەكێتی نێودەوڵەتیی گەنجانی سۆسیالیست، رێكخراوێكی نێودەوڵەتیی گەنجانە و 145 رێكخراو ئەندامن تێیدا كە بریتین لە 122 ئەندامی هەمیشەیی، 23 ئەندامی چاودێر لە 106 وڵاتەوە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان