كۆمار عەلی
دوێنێ، لە ساڵۆنی كوردستانی نوێ، كۆڕی ناساندن و بڵاوكردنەوەی كتێبـی (ژیانی من لە نێوان بەرداشی نیشتمان و تاراوگەدا) بۆ نووسەر و توێژەر و مامۆستای زانكۆ د.سالار باسیرە، بەڕێوەچوو.
لە كۆڕەكەدا، د.سالار باسیرە، چەند بەشێكی كتێبەكەی شیكردەوە و بەسەر چەند قۆناغێكدا دابەشیكرد. سەرەتا ئاماژەی بە قۆناغی منداڵی و قوتابخانە كرد لە سلێمانی، پاشان باسی لەوە كرد چۆن لە تەمەنی بیست ساڵییەوە لە تاراوگە دەژی و زیاتر لە پەنجا ساڵە لەوێیە و باسی چەندین وێستگە و ئەزموونی ژیانی خۆی كرد، وتیشی: لەم كتێبەدا باس لە ژیانی خۆم و بیرەوەرییەكانم دەكەم تا جێهێشتنی نیشتمان و تا ئەم چركەساتەی ژیانی تاراوگەم، تێیدا باس لە ئازار و رۆژگارە ناخۆشەكانی ژیانی خۆم و كەسانی تریش دەكەم.
پاشان، گفتوگۆیەكی كراوە لە نێوان نووسەر و ئامادەبوواندا دروستبوو كە بووە هۆی دەوڵەمەندكردنی كۆڕەكە. دواتر بە ئیمزای خۆی كتێبەكەی بەسەر ئامادەبوواندا دابەشكرا.