دەزگای ئاسایش روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە

09:54 - 2024-07-14
جیهان
139 جار خوێندراوەتەوە

دەزگای ئاسایشی هەرێم سەبارەت بە بەرپەرچدانەوەی تیرۆریستانی داعش لەلایەن هێزەکانی ئاسیشەوە لە قەرەهەنجیر، روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە.
لەو چوارچێوەیەدا، ئاسایشی هەرێم رایگەیاند: سەرلەبەیانی ئەمڕۆ 14/7/2024 کاتژمێر 8 ی بەیانی، لە ناحیەی قەرەهەنجیر، هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی کەرکوک، دوای دەستخستنی زانیاری پێشوەخت و چاودێری ورد و بەدواداچوون، بەمەبەستی دەستگیرکردنی دوو چەکداری داعش ڕووبەڕووبوونەوە ڕوویدا و تیرۆریستێک کوژرا و یەکێکی تر لە تیرۆریستان بە برینداری دەستگیرکرا.
هەروەها وتیشی: ئەو دوو چەکدارەی گروپی تیرۆریستی داعش، بە مەبەستی کردەوەی تیرۆریستی روویان لە ناوچەکە کردوە. هەروەها لە ڕابردووداشدا چەند کردەوەیەکی تیرۆریستیان کردووە. لە کردەوەی یەکەمدا؛ لە گەڕەکی شۆراو کارمەندێکی پۆلیس شەهید دەکەن و لە کردەوەی دووەم لە گەڕەکی پەنجا عەلی، لە کاتی دانانی بۆمبی چێنراو رووبەڕووبوونەوە ڕوویدا و کارمەندێکی پۆلیس شەهیدبوو. هەروەها لە کردەوەی سێیەم دوو کارمەندی تری پۆلیسی کەرکوک لەناو بازاڕی کەرکوک شەهید دەکەن. پاشان لە کردەوەی چوارەمدا لە بەردەم نەخۆشخانەی جمهوری ئەفسەرێکی پۆلیسیان شەهید کر. هەروەها چەند کردەوەیەکی تری تیرۆریستیان کردووە.
هاوکات ئاسایشی هەرێم ئاشکرای کرد، لە کاتی رووبەڕووبوونەوەکەی قەرەهەنجیریدا،  کارمەندێکی ئاسایش بەناوی (جوامێر عەزیز ڕەشید) شەهیدبوو و کارمەندێکی تری ئاسایش برینداربوو.

بابەتە پەیوەندیدارەکان