دكتۆر ژینۆ عەبدولڵا
(خوێندنەوەیەكی پەروەردەیی بۆ چیرۆكەكانی خاتوو گەلاوێژ، تایبەت بە مێردمنداڵان) نوێترین لێكۆڵینەوەی تایبەتە بە ئەدەبیاتی خاتوو گەلاوێژ.
ئەم بەرهەمە لە نووسینی مامۆستا مەحمود باجەڵان –ە،كتێبێكی جیاوازە لەتێڕوانین و وردبوونەوە لەناوەڕۆك و روخساری نووسینەكانی ئەم نووسەر و رۆماننووسە.دكتۆر ژینۆ عەبدولڵا لە وێب سایتی خاتوو گەلاوێژ پبە دوالاپەڕەی راگەیاند: ئەم بە رهەمە دیدێكی نوێیە بۆ لێكدانەوەی چیرۆك و رۆمان و نووسین بەتایبەت ئەو نووسینانەی كە بۆ منداڵان و مێردمنداڵان نووسراون، گرنگی و بایەخی ئەم كتێبە خستنەڕووی خاڵە جەوهەری و بنەڕەتییەكانی ئەو چیرۆكانەیە كە خاتوو گەلاوێژ بۆ مێردمنداڵانی نووسیووە و بەجدی هەوڵی داوە لە رێیانەوە دیدو پەیام و ئەو ئامانجانە بهێنێتەدی كە ئاڕاستەیەكی پۆزەتیڤ بۆ مێردمنداڵان دەستنیشان بکات و لەمیانەیاندا ئەو بەهاو ئاكارو رەفتارانە بچەسپێنێ كە تاكێكی هۆشیارو بیركراوە و ئاوەزمەند بونیاد دەنێت.
دكتۆر ژینۆ عەبدولڵا باسی لە وەشكرد: نووسەری كتێبەكە مامۆستا مەحمود باجەڵان، بە وردیەوە پەنجەی خستووەتە سەر یەك بەیەكی خاڵە پەروەردەیی و دەروونییەكانی چیرۆك و رۆمانەكان و ئەوەی باسكردووە كە بوونی ئەو چیرۆك و كتێبانەی خاتوو گەلاوێژ چۆن بەمەبەست ئاوڕی لە ئێستا و ئایندەی چەندین لایەنی ژیانی مێردمنداڵان و گەنجان و ژنان داوەتەوە.
ئەم كتێبە یەكێكە لەبەرهەمە نوێكانی چاپكراوی وێبساتی خاتوو گەلاوێژە و لە داهاتوویەكی نزیكدا مەراسیمی ناساندنی بۆ دەكرێت.
دوالاپەڕە