سەرۆك كۆماری ئێران: هەوڵدەدەم خزمەتكارێكی باش بم بۆ وڵات
مەسعود پزیشكیان سەرۆك كۆماری ئیسلامیی ئێران پاش ئەوەی فەرمانی دەستبەكاربوونی لە رابەری شۆڕشی ئیسلامیی ئێران وەرگرت: رایگەیاند: هەوڵدەدەم خزمەتكارێكی باش بم بۆ وڵات و گەلەكەم و شەریكی ئازاری خەڵكی ئێرانم.
ئاژانسی ئیسنا
مەسعود پزیشكیان وەك سەرۆك كۆماری نوێی ئێران دەستبەكاربوو
بە ئامادەبوونی ژمارەیەك لە لێپرسراوانی باڵای كۆماری ئیسلامیی ئێران و نوێنەرانی چەندین وڵاتی جیهان، رێوڕەسمی دەستبەكاربوونی مەسعود پزیشكیان سەرۆك كۆماری ئێران بەڕێوەچوو.
لە رێوڕەسمەكەدا، پزیشكیان فەرمانی دەستبەكاربوونی لە رابەری باڵای شۆڕشی ئیسلامیی ئێران وەرگرت.
بەپێی بڕگەی 9 ی بەندی 110 ی دەستووری ئێران، فەرمانی دەستبەكاربوونی سەرۆك كۆمار لە دەسەڵاتەكانی رابەری باڵای شۆڕشی ئیسلامیی ئێرانە.
ئاژانسی ئیرنا
138 بەندكراو لە پارێزگای ورمێ لە زیندان ئازاد كران
ناسر عەتەباتی سەرۆكی دادگای پارێزگای ورمێ رایگەیاند: لە ماوەی رابردوودا 138 بەندكراو لەو پارێزگایە لە زیندان ئازادكراون.
ئاژانسی تەسنیم