لە میدیای عەرەبییەوە

11:21 - 2024-07-31
جیهان
190 جار خوێندراوەتەوە

ئەڵمانیا دژی ئاساییكردنەوەی پەیوەندییەكانە لەگەڵ سوریا

 وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا رایگەیاندووە: هەموو ئەو دەنگۆیانە راست نین كە ئەڵمانیا و یەكێتیی ئەوروپا پەیوەندییەكانیان لەگەڵ رژێمی سوریا ئاسایی دەكەنەوە.  وتیشی: رژێمی سوریا تاوانی دژ بە مرۆڤایەتی كردووە، هەتا ئەوان حوكمی سوریا بكەن، پەیوەندییەكانمان لەگەڵ رژێمی سوریا باش نابێتەوە.
پێشتر میدیاكانی ئەوروپا ئەوەیان بڵاوكردەوە، كە هەندێك دەوڵەتی ئەوروپا پێشنیازیان كردووە، ئەوروپا پەیوەندییەكانی لەگەڵ رژێمی سوریا ئاسایی بكاتەوە. 
الشرق الاوسط

ئیسرائیل داوای دەركردنی توركیا دەكات لە ناو ناتۆدا

 وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل رایگەیاند: داوا لە هاوپەیمانیی ناتۆ دەكەین، توركیا لەناو ناتۆدا دەربكەن. ئەمەش دوای ئەوە دێت سەرۆك كۆماری توركیا هەڕەشەی لە ئیسرائیل كرد و رایگەیاند: هەروەك چۆن پێشتر دەستێوەردانمان لە  لیبیا  و ناگۆرنی قەرەباخ كرد، ئاواش دەستێوەردان لە جەنگی غەزە دەكەین و دژی ئیسرائیل دەوەستینەوە. 
سكای نیوز

 


600 كەس بە تۆمەتی گێچەڵی ئەلیكترۆنی دەستگیركراون

 ئەرشەد حاكم وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی نیشتمانیی عیراق رایگەیاند: لە ماوەی شەش مانگی پێشوودا 600 كەسمان بە تۆمەتی گێچەڵی ئەلیكترۆنی دەستگیركردووە، ئەو كەسانە هەوڵیانداوە لە رێگەی  بەكارهێنانی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانەوە، خەڵكی تر ئازار بدەن.  وتیشی: هەڵمەتێكی گەورەمان بەناونیشانی «ئێمە لە پشتی ئێوەین» دەستپێكردووە، بۆ دەستگیركردنی ئەو كەسانەی كە لە رێگەی  تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانەوە گێچەڵ بە خەڵك دەكەن.   

الصباح

 

كڵێسای نوێ لە دەشتی نەینەوا دروستدەكرێت


قەشە رائید عادل بەرپرسی كڵێساكانی سریانی كاتۆلیكی لە موسڵ بە رۆژنامەی «الصباح»ی راگەیاندووە: بەردی بناغەی كڵێسایەكی سریانی كاتۆلیكمان لە دەشتی نەینەوا داناوە، ئەمەش بۆ زیادكردنی ژمارەی كڵێساكان لە پارێزگای نەینەوا.
الصباح


بابەتە پەیوەندیدارەکان