لە سلێمانی تۆمەتبارێک لەسەر تەقەکردن دەستگیرکرا و پێشتر سکاڵای لەسەر تۆمارکرابوو.
لەوبارەیەوە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، رایگەیاند: دوای ئەوەی هاووڵاتییەك سكاڵای تۆماركرد، كە لە گوندی گۆخڵان تەقە لە ماڵەكەی كراوە، مەفرزەكانی بنكەی پۆلیسی گەرمكی سەر بە بەشی پۆلیسی پێنجوێن لێكۆڵینەوە و بەدواداچوونەكانیان دەستپێكرد.
هەروەها وتیشی: دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر، توانرا تۆمەتبارەکە بدۆزرێتەوە و دەستگیر بكرێت.
هاوکات ئاماژەی بەوەشدا ئێستا تۆمەتبار بە بڕیاری دادوەر راگیراوە و لێكۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە.