״ئەو فەرمانبەرانەی فۆرمی خۆراك و كارتی زانیارییان كەركوكە و لە چەمچەماڵ دەوام دەكەن، زەوی وەردەگرن״

12:40 - 2024-08-04
عیراق
172 جار خوێندراوەتەوە

هێمن ئەحمەد

ئەو فەرمانبەرانەی كارتی زانیاری و فۆرمی خۆراكیان كەركوكە و لە فەرمانگەكانی سنووری چەمچەماڵ دەوام دەكەن، دابەشكردنی زەویی نیشتەجێبوون دەیانگرێتەوە.
رەمك رەمەزان قایمقامی چەمچەماڵ بە كوردستانی نوێ -ی راگەیاند: دوای ئەوەی بڕیاری دابەشكردنی زەوی نیشتەجێبوون بەسەر فەرمانبەرانی حكومەتی هەرێمی كوردستان درا، ئەو فەرمانبەرانەی كە كارتی زانیاری و فۆرمی خۆراكیان كەركوكە و لە فەرمانگەكانی سنووری چەمچەماڵ دەوام دەكەن، بەپێی رێنماییەكانی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان و شارەوانییەكان، دابەشكردنی زەویی ئەو فەرمانبەرانەش دەگرێتەوە و دڵنیایی دەدەینە ئەو فەرمانبەرانە كە هاوشێوەی فەرمانبەرانی هەرێم، لە سنوورەكە زەوی وەردەگرن.

بابەتە پەیوەندیدارەکان