لەتیف نێروەیی: دەبێت هەڵبژاردن لەکاتی خۆیدا بکرێت

03:48 - 2024-08-04
کوردستان
102 جار خوێندراوەتەوە

لەتیف نێروەیی ئەندامی سەرکردایەتی و لێپرسراوی بۆردی راگەیاندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، رایگەیاند: بڕیارەکانی دادگای فیدراڵی عیراق، سەبارەت بە پرسی هەڵبژاردن، بڕیارێکی گرنگ بوو و هەروەها دادپەروەری بۆ هەرێمی کوردستان دەگەڕێنێتەوە.
هەروەها وتیشی: دەبێ هەڵبژاردن لەکاتی خۆیدا بکرێت و دوور بێت لە هەموو جۆرە ساختەکارییەک.
هاوکات ئاماژەی بەوەشدا، یەکێتی خۆی بۆ هەڵبژاردن ئامادەکردووە و قۆناغی یەکەمی ئامادەکارییەکان لە بادینانەوە دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان