خولی پلە یەكی بالەی یانەكانی كوردستان

ئەمڕۆ گردبوونەوەی سلێمانی و كەركوك كۆتایی دێت

12:52 - 2024-08-27
وەرزش
37 جار خوێندراوەتەوە

لەرۆژی هەینی رابردوو 23/8/2024 – ەوە  دوا قۆناغی پاڵەوانێتیی بالەی تیپە پلە یەكەكانی كوردستان-گروپی یانەكانی سلێمانی و كەركوك، لە هۆڵی یانەی پێشمەرگەی سلێمانی دەستیپێكردووە و ئەمڕۆ سێشەممە كۆتایی بە یارییەكانی دێت.
لەم گردبوونەوەیەدا تیپی یانەكانی (شێروانە، شەهیدانی هەڵەبجە، دوكان، كفری، سۆلاڤ) بەشداریی دەكەن.
ئەمڕۆ سێشەممە ئەم یارییانە دەكرێن كە دوا جەولەی یارییەكانی ئەم گردبوونەوەیەیە:
سێشەممە 27/8
*شێروانە × كفری - سەعات 2 ی نیوەڕۆ.
*شەهیدانی هەڵەبجە × سۆلاڤ - سەعات 4 ی عەسر.
رۆژانی رابردووش دەبیت ئەم یارییانە کرابن؛
یەكشەممە 25/8
*دوكان   ×  سۆلاڤ.
*كفری   × شەهیدانی هەڵەبجە.
دووشەممە 26/8
*سۆلاڤ  × كفری.
*شێروانە × دوكان.
شایانی باسە دوای تەواوبوونی ئەم یارییانە و گردبوونەوەی سلێمانی، گردبوونەوەی هەولێر دەستپێدەكات كە یانەكانی سنوری هەولێر تیایدا بەشداریی دەكەن.

بابەتە پەیوەندیدارەکان