چامپیۆنس لیگی یانەكانی ئەوروپا

ئەمڕۆ تیر و پشکی دوا قۆناغی پاڵەوانێتییەكەیە

11:44 - 2024-08-29
وەرزش
121 جار خوێندراوەتەوە

ئەمساڵ جیاواز لە ساڵانی رابردوو، چامپیۆنس لیگی یانەكانی ئەوروپا پێدەنێتە قۆناغێكی نوێوە كە قۆناغی كۆتایی 36 یانەیە.
ئەم وەرزە پاڵەوانێتییەكە بەسیستمێكی جیاواز لە ساڵانی رابردوو یارییەكانی بەڕێوەدەچن، جیاوازییەكە ئەوەیە:
*بۆ یەكەمین جارە 36 یانە دەگەنە قۆناغی كۆتایی.
*یارییەكان وەك جاران بە سیستمی گروپ نابێت، بەڵكو  ئەو36  یانەیەش دابەش دەکرێن بەسەر 4 ئاستی 9 یانەییدا هەر یانەیەک لەو گروپانە 8 یاری دەكات.
بۆ یاریی یانەكانیش لەگەڵ یەكتریدا، قورعە دەكرێت، هەر بەقورعە دیارییدەكرێت كە لەگەڵ كام یانانە لە یاریگای خۆی و لەگەڵ كام یانانەش لە دەرەوەی یاریگای خۆی یارییەكانی دەكات.
ئەمڕۆ لە بارەگای یوفا بە سیستمێكی ئەلیكترۆنی نوێ و بە كۆمپیوتەر قورعەكە دەكرێت سەرجەم یارییەكان و وادەی یارییەكان دیاری دەكرێن، لەم قۆناغەشەوە 16 هەڵبژاردەی یەكەم تا 16 - یەمی ریزبەندیی دەگەنە قۆناغی دواتر، لەم قۆناغەشەوە ئیتر یارییەكانی پاڵەوانێتییەكە بە سیستمی چوونە دەرەوە بە دوو دۆڕاندن بەڕێوە دەچن.
شەوی سێشەممەی رابردوو سێ یانەی تر بۆ نێو ریزی یانە بەشدارەكانی دوا قۆناغ زیادیان كرد ئەوانیش یانەكانی یۆنگ بۆیز - سویسرا و سپارتا پراگ  - چیك و رێدبۆڵ ساڵزبۆرگی نەمسایە، دەبێت ئەمشەوەی رابردووش پاش تەواو بوونی چوار یاریی لە یارییەكانی گەڕانەوەی پلەی ئۆفی چامپیۆنس لیگ، چوار یانەكەی تریش دەركەوتبن، چونەكە تەنیا 7 یانە مابوون بگەنە دوا قۆناغی یارییەكان.

بابەتە پەیوەندیدارەکان