مۆندیالی تۆپی دەستی لاوان

كوڕان و كچانی ئیسپانیا جامی پاڵەوانیان بەرزكردەوە

11:57 - 2024-09-03
وەرزش
36 جار خوێندراوەتەوە

بەم دواییە لە چین مۆندیالی تۆپی دەستی كچان  بۆ ئەو یاریزانە كچانەی تەمەنیان لە 18 ساڵ كەمترە رێکخرا، ئەم مۆندیالە لە رۆژی 14/8 – ەوە دەستیپێكرد و رۆژی 25/8 كۆتاییهات و پاڵەوانی ئەم مۆندیالە دەركەوت.
لەم پاڵەوانێتییەدا 32 هەڵبژاردەی وڵاتانی سەرجەم كیشوەرەكان بەشدارییان كرد، بەمشێوەیە بەسەر 8 گروپدا دابەشكرابوون:
*گ1: سربیا، سوید، نەمسا، چیلی.
*گ2: كرواتیا، میانمار، نایجیریا، ئەنگۆلا.
*گ3: ژاپۆن، هۆڵەندا، كۆریای باشوور، كەنەدا.
*گ4: فەرەنسا، بەرازیل، هیندستان، كۆسۆڤۆ.
*گ5: دانیمارك، چین، چینی تایپیە، گرینلاند.
*گ6: هەنگاریا، نەرویج، ئەرجەنتین، كازاخستان.
*گ7: میسر، رۆمانیا، ئیسپانیا، سوید.
*گ8: ئەڵمانیا، چیك، جۆرجیا، ئیسرائیل.
رۆژی كۆتایی ئەم پاڵەوانێتییە 25/8 ئەم یارییانە كران:
دیارییكردنی پلەكانی پێنجەم تا هەشتەم
*كرواتیا 30 × 29 ژاپۆن.
*ئەڵمانیا 28 × 23 سربیا.
یاریی سێیەم و چوارەمی
*فەرەنسا 24 × 25 هەنگاریا.
یاریی كۆتاییش كە دوا یاریی ئەم پاڵەوانێتییە بوو، كچانی ئیسپانیا و دانیمارك كردیان و كچانی ئیسپانیا بە جیاوازیی یەك گۆڵ 23-22 یارییەكەیان بردەوە و جامی پاڵەوانی ئەم مۆندیالەیان بەرزکردەوە و میدالی زێڕیان لەملكرا، كچانی دانیماركیش میدالی زیوی ئەم مۆندیالەیان بردەوە.
شایانی باسە كوڕانی ئیسپانیاش لەم تەمەنەدا بە هەمانشێوە جامی پاڵەوانی جیهانیان بردۆتەوە و بەوەش كوڕان و كچانی ئیسپانیا جامی ئەم مۆندیالەیان بۆ ئەم تەمەن بردۆتەوە بۆ ئیسپانیا.

#ســتادیـۆم

بابەتە پەیوەندیدارەکان