بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان پێشوازیی لە هەڤاڵ پۆڵا سیروان تاڵەبانی، ئەندامی سەرکردایەتیی یەکێتی کرد.
لەدیدارەکەدا سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی ستایشی رۆڵی پۆڵا سیروان تاڵەبانیی کرد کە پابەند بە ئامانجە باڵاکان، دڵسۆزانە ئەرک و بەرپرسیارێتییەکانی بەجێ گەیاندووە و داوایکرد لە داهاتووشدا بە هەمان رۆحییتەوە لەخزمەتەکانی بەردەوامبێت.
لەدرێژەی دیدارەکەدا سەرۆک بافڵ ئاماژەی بە دۆخی هەرێمی کوردستان و راپەڕاندنی ئەرکە رێکخراوەییەکان کرد و رایگەیاند، ئەرکی راستەقینەی هەموو یەکێتییەک، خزمەتکردنی خاک و خەڵکی کوردستانە. بۆیە پێویستە هەوڵی هەموولایەک لەو چوارچێوەیە و لەپێناو باشترکردنی ژیانی و گوزەرانی خەڵکدا بێت، ئێستاش کە بەرەو هەڵبژاردنێکی گرنگ و چارەنووسساز هەنگاو دەنێین، بەرپرسیارێتیی هەموومانە کار بۆ هێنانەکایەی حوکمڕانییەک بکەین کە خزمەتکاری هاوڵاتییان بێت نەک جیاکارییان لەنێواندا بکات.