هێژا عەبدوڵڵا: كاری راگەیاندن بەرپرسیارێتییە

11:24 - 2024-09-10
هەمەرەنگ
98 جار خوێندراوەتەوە

هێژا عەبدوڵڵا عەبدولڕەحیم ساڵی 1993 لە دایكبووە، ماوەی چەند ساڵێكە لە  بواری راگەیاندندا كار دەكات، بەتایبەتی لە  بواری مۆنتاژدا.
 هێژا عەبدوڵڵا بە دوالاپەڕەی وت: لە ساڵی 2015 ەوە  دەستم بە كاری راگەیاندن كردووە، لە ساڵی 2020ەوە لە كەناڵی گەلی كوردستان وەك مۆنتێر و گرافیك كار دەكەم، ماوەی ساڵ و نیوێكیش كاری مۆنتاژ و گرافیكم بۆ سۆشیاڵ میدیای كوردستانی نوێ كردووە.
  وتیشی: كەناڵی گەلی كوردستان ماڵی دووهەمە و ئەزمونێكی باش بووە بۆ ژیانم، هەروەها خۆشەویستیم بۆ كارەكەم وایكردووە بەردەوام بم.
 لەبارەی كاری راگەیاندنیشەوە وتی: كاری راگەیاندن پێویستیی بە لێپرسراوێتییە، لێپرسراوییت لەوەی كە بە راستی و بە دروستی، زانیارییەكان بە خەڵكی بگەیەنیت.
   عەبدوڵڵا سدیق

بابەتە پەیوەندیدارەکان