شاتوو خەلیل: راستگۆیی بنەمای سەرەكییە بۆ كاركردن لە راگەیاندندا

12:10 - 2024-09-12
دیدار
131 جار خوێندراوەتەوە

شاتوو خەلیل لەبارەی چۆنێتی كاركردنی لە بواری راگەیاندن بە دوالاپەڕەی وت: سەرەتای كاركردنم بۆ ساڵی 2021 دەگەڕێتەوە كە لە تەلەفزیۆنی پەروەردەوە دەستم پێكرد، دواتر وەك وەرگێڕ و هەواڵساز و ئامادەكار و پێشكەشكار لە رادیۆی دەنگی گەلی كوردستان كارم كردووە و ئێستاش لە تەلەفزیۆنی دایك( كەناڵی ئاسمانی گەلی كوردستان) بەرنامەی ئێواران كە بەرنامەیەكی رۆژانە و سەعات 6:10 بڵاودەبێتەوە پێشكەشكارم.
سەبارەت بە كاری راگەیاندن وتی: راستگۆیی بنەمای سەرەكییە بۆ كاركردن لە راگەیاندن و ئەو بەرنامانەی راستگۆن و بنەماكانی كاری راگەیاندن پەیڕەو و جێبەجێ دەكەن باشترین نموونەیە بۆ خزمەتكردنی خەڵك، كاری راگەیاندن بەردەوام پێویستیی بە خۆ نوێكردنەوە و گۆڕانكاری و خۆگونجاندن هەیە لەگەڵ بینەرەكان و ئەو بارودۆخەی كە تێیدا دەژی، بێژەر و پێشكەشكاری سەركەوتوو ئەو كەسە پڕ زانیارییە و ئاگاداری سەرجەم گۆڕانكاری و تازەگەرییەكانی سەردەمەكە بێت. 
ئاریا ئالان 

بابەتە پەیوەندیدارەکان