فلاشی ئابووری

10:54 - 2024-09-16
ئابووری
218 جار خوێندراوەتەوە

ل: ئابووری

عیراق پێنجەم وڵاتە لە ناردنی نەوت بۆ ئەمریكادا

فەرمانەگەی زانیارییەكانی تایبەت بە وزەی ئەمریكا رایگەیاند، هەناردەی نەوتی عیراق بۆ ئەمریكا لە هەفتەی رابردوودا زیادیكردووە و گەیشتۆتە 222 هەزار بەرمیل، كە 21 هەزار بەرمیلی لە هەفتەی پێشوو زیاترە.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئەمریكا لەم هەفتەیەدا نەوتی لە نۆ وڵاتی جیاجیا كڕیوە و هاوردە كردووە، عیراقیش پێنجەم گەورەترین وڵاتە لە نێوان ئەو وڵاتانەی كە نەوتیان ناردووە بۆ ئەمریكا.
عیراق ئۆبزێرڤەر

 

ئیمارات 45 ملیار درهەم لە وزەی نوێبووەوەدا خەرج دەكات
سوهەیل بن محەمەد وەزیری وزە و ژێرخانی ئیمارات رایگەیاند: وڵاتەكەی بەرەوپێشچوونی بەرچاوی لە بواری بەرهەمهێنانی وزەی خاوێندا بەدەست هێناوە و لە ساڵی 2023دا رێژەی وزەی نوێبووەوە لە كۆی گشتیی وزەی بەرهەمهاتووی وڵاتەكە گەیشتۆتە %27.83
ئاماژەی بەوەشكرد، ئیمارات تا ئێستا بڕی 45 ملیار درهەمی لە بواری وزەی نوێبووەوەدا خەرجكردووە، كە دەكاتە 12.25 ملیار دۆلار و هێشتا پرۆژەی تریش بەڕێوەیە.
سكای نیوز 


بابەتە پەیوەندیدارەکان