بەرپرسی لقی گەرمیانی كۆمەڵەی داكۆكی لە مافی كرێنشینان دەڵێت: ئەو 1500 یەكەی نیشتەجێبوونەی كرێنشینان كە بڕیارە لە گەرمیان دروستبكرێت، نەخشە و پلانەكەی پەسەندكراوە.
بەپێی لێدوانێكی سەیوان كەریم سەرۆكی لقی گەرمیانی كۆمەڵەی داكۆكی لە مافی كرێنشینان، لە ئایندەیەكی نزیكدا دەستدەكرێت بە دروستكردنی، كە شووقەیە و 900ی بۆ كەلار، 340ی بۆ رزگاری و 260 یەكەی لە كفری جێبەجێ دەكرێن.