قوباد تاڵەبانی و وەفدێکی مەکتەبی راگەیاندن و هۆشیاریی (ی.ن.ک)یش بەشدار بوون

رۆژی نیشتمانیی کۆماری میللیی چین لە هەولێر

01:34 - 2024-09-22
مەڵتیمیدیا
154 جار خوێندراوەتەوە
قوباد تاڵەبانی لەگەڵ کونسوڵی کۆماری میللیی چین و یاریدەدەرانی

رۆژی 19/9 لە هۆتێل دیڤان لە هەولێر، رۆژی نیشتمانی کۆماری میللیی چین سازکرا، کە دەکاتە 75 ساڵەی یادی دامەزراندنی کۆماری میللیی چین.  بەئامادەبوونی  لیو جیون کونسوڵی گشتی کۆماری میللیی چین و سەرۆک حکومەت و جێگرەکەی، هەروەها کۆمەڵێک وەزیر و بەرپرسی حکومی و حزبی، ئاهەنگەکە سازکرا.
سەرەتای ئاهەنگەکە لیو جیون کۆنسوڵی گشتی کۆماری میللیی چین لە هەولێر، وتەیەکی پێشكەش کرد و تێیدا  بەخێرهاتنی سەرۆکی حکومەت و جێگرەکەی و تەواوی  میوانەکانی کرد، پاشان باسی گرنگی پەیوەندیی  نێوان کۆماری میللیی چین و هەرێمی کوردستان کرد، بەتایبەتی لەرووی بازرگانیی تەکنۆلۆژیی و فەرهەنگییەوە، پاشان ئاماژەی بە گرنگی کردنەوەی بەشی زمانی چینی لە زانکۆی سەلاحەدین لە هەولێر و زانکۆی سلێمانی کرد، لەهەمانکاتیشدا باسی هەڵوێستی چین لەبارەی جەنگی ئۆکرانیا و غەزەوە کرد. 
پاشان وتاری حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشكەشکرا و دواتریش کۆمەڵێک نمایشی جوانی هونەری لەلایەن چەند گروپێکی موزیکی و شاولین کۆنگ فۆی چینی نمایشکرا. 
جێگەی ئاماژەیە لەسەر داوای کونسوڵخانەی چین لە هەولێر، شاندێکی مەکتەبی راگەیاندن و هۆشیاری بەشداری ئەم  ئاهەنگەی کرد. 

گفتوگۆی لیو جیون کونسوڵی کۆماری میللیی چین و قوباد تاڵەبانی

وتاری کونسوڵی کۆماری میللیی چین

قوباد تاڵەبانی و وەفدی حکومەت

چەند دیمەنێک لە ئاهەنگی 75 ساڵەی دامەزراندنی کۆماری میللیی چین

گروپێکی موزیکی چینی/ پارچەیەک موزیکی فۆلکلۆری چینی پێشکەش دەکەن

چەند دیمەنێکی نمایشی گروپی شاولین کۆنگ فۆی چینی

چەند دیمەنێکی نمایشی گروپی شاولین کۆنگ فۆی چینی

شاندی مەکتەبی راگەیاندن و هۆشیاریی و کونسوڵی کۆماری میللیی چین

بابەتە پەیوەندیدارەکان