وتەبێژی سوپای ئیسرائیل: هێرش دەکەینە سەر باشوری لوبنان

10:31 - 2024-09-23
جیهان
129 جار خوێندراوەتەوە


وتەبێژی سوپای ئیسرائیل داوای لە دانیشتوانی گوندەکانی باشوری لوبنان کرد، دەستبەجێ ناوچه‌كانیان بەجێبهێڵن، لەپێناو سەلامەتی خۆیان، چونكه‌ هێرشده‌كه‌نه‌ سەریان.

دانیال هاگاری، وتەبێژی سوپای ئیسرائیل  رایگەیاندووە کە هەرکەسێک لە نزیک ماڵەکان یان ئەو ناوچانه‌ بێت کە حزبوڵا چەکەکانی تێدا شاردبێتەوە، دەستبەجێ لێیان دوربکەونەوە، چونکە حزبوڵا ئێوە و خێزانەکانتان دەخاتە بەردەم مەترسی".

وتەبێژی سوپای ئیسرائیل ئاماژەی بەوەکرد، حزبوڵای لوبنان موشەکی کروز، نارنجۆک، موشەک هەڵگر و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان لەناو ماڵە مەدەنییەکان هەڵدەگرێت و دانیشتوانی مەدەنی به‌كارده‌هێنێت.

بابەتە پەیوەندیدارەکان