خولی ئەستێرەكانی عیراق

ئەنجامی یانەكانی كوردستان و یارییەكانی هەفتەی دووەم

11:24 - 2024-09-25
وەرزش
105 جار خوێندراوەتەوە

رۆژی هەینی رابردوو كاروانی یارییەكانی خولی تۆپی پێی ئەستێرەكانی عیراق دەستیپێكرد و تا رۆژی یەكشەممەی رابردوو سەرجەم یارییەكانی هەفتەی یەكەم كران.
لە یەكەم یاریی یانەكانی كوردستانی بەشدار لەم خولەدا، هەولێر لە یاریگای خۆیدا 2-1 لە دیالەی بردەوە، دهۆك لە یاریگای خۆیدا بە زەورا دۆڕا، نەورۆز لە دەرەوەی یاریگای خۆیدا 0-0 لەگەڵ كەربەلا یەكسان بوو، زاخۆش لە دەرەوەی یاریگای خۆیدا 0-0 لەگەڵ تەڵەبە یەكسان بوو.
سەبارەت بەتیپە ناودارەكانی عیراقیش، شورتەی پاڵەوانی وەرزی رابردوو 2-2 لەگەڵ كەرمەی رومادی یەكسان بوو، زەورا لە دهۆكی بردۆتەوە و تەڵەبەش لەگەڵ زاخۆ یەكسانبووە و قووە جەوی و كارەباش 0-0 یەكسان بووە.
لە هەفتەی دووەمی یارییەكانیشدا گرنگترین یارییەكان بەمشێوەیە دەبن:
*زاخۆ   × نەورۆز   - پێنجشەممە 26/9.
*دیالە   × شورتە    - پێنجشەممە 26/9.
*زەورا   × كەرخ     - پێنجشەممە 26/9.
*دهۆك × هەولێر          - هەینی 27/9.
*قووەجەوی × مینا        - هەینی 27/9.
*تەڵەبە  × حدود          - شەممە 28/9.

بابەتە پەیوەندیدارەکان