بەلەمێکی کۆچەران لە دەریای ئیجە نقومبوو

03:01 - 2024-09-27
جیهان
124 جار خوێندراوەتەوە

پۆلیسی پاسەوانی کەناراوەکانی باشووری یۆنان رایگەیاند، ئەمڕۆ لە دوورگەی کۆس لە رۆژھەڵاتی یۆنان بەلەمێکی کۆچەران کە ١٦ سەرنشینی تێدابووە، بەھۆی خراپی دۆخی کەشوھەواوە نقومبووە.

ئاشکرایکرد، بەھۆیەوە رووداوەکەوە کۆچەرێک خنکاوە تونراوە ١٥ کۆچەریش رزگاربکرێن.

ئاماژی بەوەشکردووە، ھەر ئەمڕۆ ٧٨ کۆچەریان لە بەلەمێکدا لە ئیجە رزگارکردووە کە بەلەمەکەیان نقومبوو، سەرجەم کۆچەرەکانیش گواستراونەتەوە بۆ دورگەی کریت.

رۆژی ٢٣ی ئەیلولیش بەلەمێکی کۆچەران نقومبوو و بەھۆیەوە سێ کۆچبەر خنکان و  ٢٥ کۆچەری دیکەش بێسەروشوێنبوون، ئەوەش سێیەم بەلەمی کۆچەرانە کە لە پێنج رۆژدا لە ئیجە نقووم دەبێت کە بەھۆیەوە چوار کۆچەر گیانیان لەدەستداوە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان