قوتابخانەی حاجی پرشنگی شێخ رەشید لە سلێمانی کرایەوە

08:34 - 2024-09-28
کوردستان
162 جار خوێندراوەتەوە

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیران بە یاوەری جەعفەر شێخ مستەفا، جێگری سەرۆکی هەرێم و دکتۆر هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی، قوتابخانەی حاجی پڕشنگی شێخ رەشیدی کردەوە.
قوتابخانەی بنەڕەتی حاجی پڕشنگی شێخ رەشید لە گەڕەکی راپەڕینی شاری سلێمانی، قوتابخانەیەکی ١٨ پۆلییە و هەموو پێداویستییەکی لە هۆڵی وەرزش و تاقیگەی کۆمپیوتەر و کتێبخانە و رووبەری سەوزایی و... بۆ دابین کراوە. 
زەوی قوتابخانەکە لە لایەن شارەوانی سلێمانی دابینکراوە و لەلایەن بنەماڵەی کۆچکردوو حاجی پڕشنگی شێخ رەشید دروستکراوە.
لە کاتی کردنەوەی قوتابخانەکەدا قوباد تاڵەبانی سوپاس و ستایشی بنەماڵەی حاجی پڕشنگی شێخ رەشیدی کرد کە بە دروستکردنی ئەم قوتابخانە ناوازەیە خزمەتێکی گەورەیان بە کەرتی پەرەوەردەی هەرێمی کوردستان کردوە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان