فلاشی ئابووری

11:24 - 2024-10-01
ئابووری
301 جار خوێندراوەتەوە

عیراق 102 ده‌رفه‌تی وه‌به‌رهێنان ده‌ڕه‌خسێنێت 

 حه‌یـــــده‌ر مه‌كـــییه‌ ســـــه‌رۆكـــی ده‌ســـته‌ی وه‌بــــه‌رهێنانی نیشتمانی رایگه‌یاند: حـــكومــــه‌تی عیراق ده‌رفه‌ت بۆ 102 پــــرۆژه‌ی وه‌به‌رهێنان له‌ كــــه‌رته‌ جۆراوجــۆره‌كاندا ده‌ڕه‌خسێنێت.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، له‌ دیداری تایبه‌ت به‌ وه‌به‌رهێناندا، كه‌ بڕیاره‌ سبه‌ی ده‌ست پێبكات، 102 پرۆژه‌ی وه‌به‌رهێنان ئاماده‌ كراوه‌ و ده‌خرێته‌ به‌رده‌ستی كۆمپانیاكان، پرۆژه‌كانیش دوای لێكۆڵینه‌وه‌ و ئاماده‌كارییه‌كی زۆر گه‌ڵاڵه‌ كراون و هه‌موو گرفت و پێداویستییه‌كانیان ره‌چاو كراوه‌، به‌ تایبه‌تیش له‌ رووی دابینكردنی دارایی پێویسته‌وه‌.
ئه‌لمه‌سرا

ململانێی نێوان ئه‌مریكا و چین گرژتر ده‌بێت
ئه‌مریكا كه‌ گه‌وره‌ترین بازاڕی به‌كاربه‌ره‌ له‌سه‌ر ئاستی جیهان، گورزێكی نوێی له‌ چین وه‌شاند، ئه‌ویش به‌ سه‌پاندنی گومرگی زیاتر به‌سه‌ر كاڵا و شمه‌كی چینیدا كه‌ هه‌نارده‌یان ده‌كات بۆ ئه‌مریكا.

بڕیاری زیادكردنی گومرگی سه‌ر كاڵای چینی، شمه‌كی جیاجیا ده‌گرێته‌وه،‌ له‌وانه‌: ده‌ستكێش و كه‌لوپه‌لی پزیشكی كه‌ رێژه‌ی گومرگه‌كه‌یان گه‌یشۆته‌ %50، پاتری لیسیۆمیش گومرگه‌كه‌ی له‌ %7.5وه‌ بووه‌ به‌ %25. هه‌رچه‌نده‌ ئه‌م بڕیاره‌ پێشتر ده‌ركراوه‌، به‌ڵام له‌ رۆژی هه‌ینی رابردووه‌وه‌ ده‌ست به‌ جێبه‌جێكردنی كراوه‌.
ئیقتیساد نیوز

میسر شه‌ش ملیار دۆلار زیانی پێگه‌یشتووه‌
عه‌بدولفه‌تاح ئه‌لسیسی سه‌رۆكی میسر رایگه‌یاند: گرژی و نائارامییه‌كانی ناوچه‌ی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست كاریگه‌ریی خراپی هه‌بووه‌ له‌سه‌ر داهاتی نۆكه‌ندی سوێس و له‌ هه‌شت مانگی رابردوودا شه‌ش ملیار دۆلار له‌ داهاته‌كه‌ی كه‌میكردووه‌.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، گرژی و ئاڵۆزییه‌ سیاسییه‌كان وایانكردووه‌ هاتوچۆی بازرگانی له‌ رێگه‌ی نۆكه‌ندی سوێسه‌وه‌ به‌ رێژه‌ی %50 بۆ %60 كه‌مبێته‌وه‌ و له‌ كاتی فراوانبوون و ته‌شه‌نه‌كردنی رووداوه‌كانیشدا مه‌ترسی زۆر ده‌كه‌وێته‌ سه‌ر ئابووریی میسر و وڵاتانی ناوچه‌كه‌ش.  
سكای نیوز

بابەتە پەیوەندیدارەکان