رانیە، راگەیاندنی پرۆژەی «هێزی تۆ»

01:00 - 2024-10-02
کوردستان
104 جار خوێندراوەتەوە

جێگر خدر

 
 لە رێوڕەسمێكدا بەدروشمی «هێزی تۆ داهاتووی تۆیە» لە شاری رانیە بەئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی لێپرسراوی مەكتەبی سكرتاریەتی سەرۆك مام جەلال و بە بەشداری ژمارەیەكی بەرچاو لە كچان و ژنانی دەڤەرەكە ئیڤێنتی «هێزی تۆ» بەڕێوەچوو، كە لەڕێگەی كۆمەڵێك چالاكییەوە تواناكانی ژنان خرانەڕوو.
بەپێی لێدوانی سەرپەرشتیارانی پرۆژەكە، «هێزی تۆ» بۆ ئامانجی دوورمەودا كاردەكات، بۆ داهاتووی كچان و ژنانی كوردستان هەنگاودەنێت بەرەو داهاتوویەكی رووناك، پرۆژەی هێزی تۆ لەمكاتەدا كار بۆ ئەوە دەكات كە زۆرترین ژن و كچ بتوانن بچنە پەرلەمان و لەوێوە داكۆكی لە مافەكانی ژنان و كچان بكەن، لەو چوارچێوەیەشدا لە لیستی 129ی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستاندا بە دەیان كاندیدی ژن بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمان بەشدارن، تێكڕایان خاوەن پێگەی چالاكن، بەگشتیش پێشوازییەكی زۆریان لێدەكرێت و كۆمەڵگە پشتیوانیانن.

#129

بابەتە پەیوەندیدارەکان