لە سلێمانی شەش قوتابخانە پرۆگرامى خوێندنیان دەکرێتە ئینگلیزى

10:30 - 2024-10-05
کوردستان
95 جار خوێندراوەتەوە


بڕیارە شەش قوتابخانە لە سلێمانی پرۆگرامى خوێندنیان بکرێتە ئینگلیزى، بۆ ئەوەش چاوەڕوانی بڕیاری وەزارەتی پەروەردەن.
تریفە عەبدوڵڵا، بەڕێوەبەرى پەروەردەى رۆژهەڵاتى سلێمانى رایگەیاند، بەر لە دەستپێکى وەرزى نوێى خوێندن وەزارەتى پەروەردە نووسراوێکى ئاڕاستەکردوون داوایانلێکراوە ناوى ئەو قوتابخانانەیان بۆ بەرزبکەنەوە کە دەتوانرێت پرۆگرامى خوێندنیان لە کوردییەوە بکرێتە ئینگلیزى، بۆ ئەو مەبەستەش ناوى شەش قوتابخانەمان بەرزکردۆتەوە.
وتیشى، ئێستا چاوەڕوانى بڕیارى وەزارەتین بۆئەوەى پۆلى یەکەمى ئەو قوتابخانانە پرۆگرامەکەیان بۆ زمانى ئینگلیزى بگۆڕدرێت، بەپێویستى دەزانێت، لە ئەگەرى جێبەجێکردنى بڕیارەکە بەخێرایی ئاگاداربکرێنەوە و پەرتووکیان بۆ دابینبکرێت.

بابەتە پەیوەندیدارەکان