نووسەرانی رووس لە ژێر چەكوشی بەلشەڤیزمدا

12:02 - 2024-10-10
هەمەرەنگ
92 جار خوێندراوەتەوە

ئەم كتێبە د. جەودەت هۆشیار بە عەرەبی نووسراوە و سەباح ئیسماعیل كردوویەتی بە كوردی و دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم بە تیراژی 1000 دانە چاپ و بڵاویكردۆتەوە. كتێبەكە لێكۆڵینەوەیەكی ئەدەبییە سەبارەت بە نووسەران و ئەدەبیان لەسەردەمی دەسەڵاتداری بەلشەڤییەكان لە روسیا.
بەلشەڤییەكان بەر لەوەی دەست لە روسیا بگرنە دەست باسیان لە ئازادیی بیروڕایان دەكرد و دژی سانسۆر بوون، هەروەها دژی چەوسانەوەی نووسەر و شاعیر و بیرمەندان بوون، بەڵام كە دەسەڵاتیان گرتە دەست، هەموو ئەوانەیان لە بیر كرد و كەوتنە توندكردنی سانسۆر بەسەر نووسەران و چاپەمەنییەكاندا. زانایان و نووسەرانی ناسراوی روس هەڵوێستی جیاجیایان لەدژی دەسەڵاتی ئەوكاتی روسیا گرت، ژمارەیەكی زۆریان لە وڵات كۆچیان كرد و ژمارەیەكیش بە ترس و لەرزەوە لە وڵات مانەوە و هەندێكیش پشتگیرییان لە دەسەڵات كرد. لەو سەردەمەدا ستالین زیاتر لە هەموویان دژی ئازادی بۆ نووسەران و بیرمەندان بوو، بەشێوەیەك كە لەسەردەمی ئەودا ژمارەیەك لە نووسەران كوژران و ژمارەیەكیش دوورخرانەوە.
جەواد حەیدەری 

بابەتە پەیوەندیدارەکان