وتەبێژی لیستی یەکێتی: لە دەنگدانی تایبەتدا یەکێتی 31 هەزار دەنگی زیادکردووە

03:32 - 2024-10-19
کوردستان
118 جار خوێندراوەتەوە

وتەبێژی لیستی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایگەیاند، دەنگەکانی یەکێتی لە دەنگدانی تایبەتدا بەراورد بە دەنگدانی ساڵی 2021، زیاتر لە 31 هەزار دەنگی زیادکردووە.
کاروان گەزنەیی، وتەبێژی لیستی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا ئامارەکانی مەکتەبی هەڵبژاردنی یەکێتی بۆ دەنگدانی تایبەت بڵاوکردەوە و رایگەیاند، یەکێتی لە دەنگدانی تایبەت لە ساڵی 2021 دەنگەکانی 38 هەزار و 342 دەنگ بووە، بەڵام لە دەنگدانی تایبەت بۆ خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان کە دوێنێ بەڕێوەچوو دەنگەکانی بۆ 70 هەزار و 103 دەنگ زیادی کردووە.
وتیشی، کۆی گشتی ئەو دەنگانەی کە یەکێتی لە دەنگدانی تایبەتدا زیادی کردووە 31 هەزار و 761 دەنگ بووە.

#129 #هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان

بابەتە پەیوەندیدارەکان